KDC

تورکیا بەرزبوونەوەی نوێی نرخی بەنزین دەسەپێنێت

حکوومەتی تورکیا نرخی بەنزینی بەرزکردەوە، کە بۆ هەر لیترێک لە ئەستەنبوڵ لە 14.46 لیرە بەرزبووەتەوە بۆ 15.18 لیرە.

دوابەدوای سەپاندنی ئەو زیادبوونەی کە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی چوارشەممەوە بکرێت، نرخی لیترێک بەنزین لە ئەستەنبوڵ لە 14.46 لیرە بەرزبێتەوە بۆ 15.18 لیرە، لە ئەنقەرە لە 14.56 لیرە بۆ 15.28 لیرە و، لە ئیزمیر لە 14.58 لیرە بەرز دەبێتەوە بۆ 15.30 لیرە.

نرخی لیترێک بەنزین لە 8ی شوباتی ساڵی ڕابردوو، 7.19 لیرە بوو، ڕەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەو وڵاتە، نزیکەی لەسەدا 111 بووە لە ساڵێکدا.

لەو ماوەیەدا نرخی نەوت نزیکەی لەسەدا 50 بەرزبووەوە، لە کاتێکدا ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرانبەر لیرە، نزیکەی 90 لەسەدا بەرزبووەتەوە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە یابان دادەمەزرێت

nusar1

ئۆکرانیا هەوڵێکی تیرۆرکردنی سەرۆکەکەیان لەلایەن گرووپێکی چیچیانییەوە پوچەڵ کردەوە 

KDC

ھەورامان , بەفەرمی لە لیستی شوێنەوارە کەلەپوریەکانی یۆنسکۆ تۆماردەکرێ

KDC
KDC

FREE
VIEW