KDC

دەستگیرکردنی کاتی دوو گەنجی کورد درێژدەکرێتەوە

بڕیاری دەستگیرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی شنۆ، کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون، درێژ کرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ، بڕیاری دەستگیرکرانی کاتی، هەر یەک لە ئەیوب موسا و هاوڕێ خاڕەزم، بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کرایەوە و، رێشیان نەدا بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێن.

هاوڕێ خاڕەزم، خەڵکی گوندی خانلەر و ئەیوب موسا، خەڵکی شاری شنۆ ڕۆژی هەینی 7ی ژانویەی 2022، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ دەستگیرکران و بۆ گرتووخانەی نێوەندە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازرانەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لەگەڵیان، لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی ئورمیەوە گوازرانەوە گرتووخانەی نێوەندی شنۆ.

جێی باسە، ئەیوب موسا و هاوڕێ خاڕەزم، لە ماوەی دەستگیرکرانیاندا، لە مافی هەبوونی پارێزەر و، هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و، لەلایەن نێوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کراون

___

زانیاری نوێ لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ئەنفال پەیامێکیان بڵاو کردەوە

KDC

کوردی تاراوگە و پاراستنی ناسنامە و فەرهەنگ

Karzan