KDC

لەئەمەریکا زانکۆیەک ،بەبڕی 250ملیۆن دۆلار قەرەبووی 200ئافرەت دەکاتەوە


لە ئەمەریکا زانکۆی کاڵیفۆرنیا ڕازامەندی دا ، کە بڕی 250 ملیۆن دۆلار قەرەبووی 200ئافرەت بکاتەوە ،کەدکتۆرێک سەر بەزانکۆی ناوبراو تاوانبارە بەوەی گێچەڵی سکسی دژ بەئافرەتان کردووە

تاوانباردکتۆر جەمیس هیبس بۆ ماوەی 35 ساڵ لە زانکۆی لۆس ئەنجلسی،لە ناوەندی تەندروستی فێرخوازان لە نێوان ساڵانی 1983 و 2018 کاری کردووە

سایتی بی بی سی بڵاوکردەوە چەند ئافرەتێک زانکۆکە تاوانبار دەکەن ،کەئەودەنگۆیانەی کە گوایە دکتۆر جەیمس هیبس دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر نەخۆشەکانی پەردەپۆش دەکەن

بەسەدان ژن دەڵێن کە لەلایەن پزیشکەکەوە هەرەسان (ئیستغلال) کراون

دادوەری کێشەکە لە ساڵی 2019 مۆڵەتی کاری پزیشکی هیبسی ڕاگرت ، بە درێژایی لێکۆڵینەوە لە کەیسی دەستدرێژی سێکسی تاوانبار کرابوو
ئەمەو زانکۆی نابراو هیواخوازە بە قەرەبووی دارایی هاوسۆزی بۆ ئەوانەی رووبەروی ئەم کارەبوونەوە دابین بکات

جێی باسەدواین قەرەبووی دارایی بە دوای زنجیرەیەک قەرەبووی سەرەکی دێت ،لەزانکۆکانی ئەمریک لەلایەن پزیشکەکانی زانکۆ ، پیشەکەیان خراپ بەکاردێنن
هەروەهازانکۆی میشیگان مانگی ڕابردوو قەرەبووی زیاتر لە 1000 کەسی بە 490ملیۆن دۆلارکردەوە, کەلە ماوەی چوار دەیەی کارەکەیدا لەلایەن پزیشکێکی وەرزشییەوە مامەڵەی خراپ یان هەرەسانکراون .

سۆران حەسەن

___

فەڕەنسا سنووردارکردن و ڕێوشوێنی دژە بە کۆڤید-19 لەسەر گەشتیاران توند دەکات

KDC

ڕێکخراوێکی سەربە کۆنفیدراسیۆن بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییان کرد

Harmn

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن سەردانی لقی شەشی پارتی کرد

Harmn