KDC

ڕووسیا:مانۆری سەربازی لەگەڵ بیلاڕووس ئەنجام دەدات

لە سەروبەندی گرژییەکان و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری شەڕێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، لەلایەکی دیکەوە هەردوولا بە بیانووی جیاواز، بە تەنیا، یا لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانیان مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن و، ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، دەستپێکردنی مانۆڕی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ بیلاڕووسیا ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاند، ئامانجیان لە مانۆڕە سەربازییەکەیان ئەوەیە، کە توانای هێزەکانیان بۆ بەرگری و بەرپەرچدانەوەی هێرشی دەرەکی و ڕاوەستاندنی هێرشەکانە، سەرباری ئەوە سەربازەکان مەشق پێدەکرێن بۆ بەهێزکردنی بەشێک لە سنووری بیلاڕووس بۆ ڕێگەگرتن لە گەیاندنی چەک و تەقەمەنی، وەک کۆمەک بۆ ئەو وڵاتە.

ئەمەریکا ئاماژەی بە 30هەزار سەربازی ڕووسیا کردووە بۆ بەشداریکردنی مانۆڕە سەربازیەکە، لەگەڵ جێگیرکردنی چەندین موشەکی دوورهاوێژ و بەرگری، وەک S400، هەروەها موشەکی بەرپەرچدانەوەی خێراش جێگیرکراون.

جێی باسە، مانۆڕە سەربازییەکان لەمکاتەدا، گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا خراپتر دەکەن، چونکە وڵاتانی ڕۆژئاوا، مۆسکۆ بە کۆکردنەوەی نزیکەی 100 هەزار سەرباز لە نزیک سنووری ئۆکرانیا وەک ئامادەکاریەک بۆ ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا تاوانبار دەکەن.

سۆران حەسەن

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز بوو لە پەرلەمانی بەریتانیا 

KDC

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

nusar1

سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ سەردانی شاركی کوردستان دەکات

KDC