KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز بوو لە پەرلەمانی بەریتانیا 

لە پەرلەمانی بەریتانیا بە ئامادەبوونی عوسمان بایدەمیر، نەدیم زەھاوی وەک وەزیری پەروەردەی بەریتانیا و، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی مەراسیمیک سەبارەت بە جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ئەنجامدرا.

دوێنێ رێککەوتی 22.03.2022 و لە پەرلەمانی بەریتانیا و بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و، سەرۆک شارەوانییەکان و نوێنەرایەتی پارتە سیاسییە بەریتانییەکان و، پارتە سیاسییە کوردستانییەکانیش بەشداریان ھەبوو، وە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، وەک میوان لە مەراسیمەکە بەرشداربوون.

جێی باسە، زۆرێک لە دانیشتوانی کوردی ئەو وڵاتە و ژمارەکی زۆری نەتەوەکانی دیکەش بەشداری مەراسیمە تایبەتەکەی پەرلەمانی بەریتانی بوون، سەبارەت بە جەژنی نەورۆز.

___

دانیمارک: ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە یادی پێنج ساڵی ڕیفراندۆمیان کردەوە

Harmn

ئیتڵاعات زیندانییەکی کورد دەکوژن

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک سەردانی باڵوێزخانەی ئێراقیان کرد

Harmn