KDC

هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی جیهانیی گەشتوگوزار لە برۆکسل دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت

لە ڕێوڕەسمێکی نێودەوڵەتیدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دامەزراوەی ڤیزت کوردستانەوە توانی لە کۆڕبەندی جیهانیی گەشتوگوزاردا دوو خەڵاتی جیهانی مسۆگەر بکات، هاوکات ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆڕبەندەکە لە ساڵی 2027 لە هەرێمی کوردستان خرانە ڕوو.

لە میانی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکانی گەشتوگوزاری جیهانی لە پایتەختی بەلجیکا، بە بەشداریی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و شاندی وڵاتانی جیهان، دامەزراوەی ڤیزت کوردستان توانی دوو خەڵاتی گرنگی جیهانی بۆ هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنێت، یەکێک لە خەڵاتە سەرەکییەکان تایبەت بوو بە کەرتی ئەزموونی دیجیتاڵی، کە تێیدا هەوڵەکانی کوردستان لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و خزمەتگوزارییە مۆدێرنەکانی پێشوازیکردن و بەبازاڕکردنی گەشتیاری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەرز نرخێنران.

بەشداربووانی شاندەکە جەختیان لەوە کردەوە کە بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتانە لە کەشێکی کێبڕکێی جیهانیدا دەستکەوتێکی نیشتمانیی پڕ لە شانازییە بۆ خەڵک و کەرتی گەشتیاریی کوردستان، هەروەها سەلمێنەری ئەوەیە کە هەنگاوەکانی کوردستان لە کەرتی گەشتوگوزاردا هاوتەریبی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانن و دەبنە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی زیاتری گەشتیاران و بازاڕەکانی جیهان بۆ ناوچەکە.

لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکاندا ئاماژە بەوە کرا کە لە چوارچێوەی هاوبەشیی نێوان کۆڕبەندی جیهانیی گەشتوگوزار و دامەزراوەی ڤیزت کوردستان، ئامادەکاری دەکرێت تا لە ساڵی 2027 خولی داهاتووی کۆڕبەندەکە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، ئەم هەنگاوە ڕێگە خۆش دەکات بۆ هێنانی کۆمپانیا گەورەکان، وەبەرهێنەران و شاندە فەرمییەکان بۆ کوردستان، تا لە نزیکەوە بەشدار بن لە گەشەپێدانی ژێرخانی گەشتیاری و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.

 

 

___

بەریتانیا بەمەرج ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ تاڵیباندا بکات

KDC

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا لەگەڵ قوتابییان و لاوانی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە کۆ بوونەوە

Xelan

پەرلەمانی سوید بڕوای لە حوکوومەت وەرگرتەوە

KDC