KDC

ستۆلتێنبێرگ : بڵاوبوونەوەی سوپای ڕووسیا هەڕەشیە بۆ ئەوروپا

سکرتێری گشتی ناتۆ، جێنس ستۆلتێنبێرگ، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی سوپای ڕووسیا لە بیلاڕووس، وەک بەشێک لە مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانیان لە سنووری ئۆکرانیا، نیشاندەری ساتێکی مەترسیدارە بۆ ئاسایشی ئەوروپا.

ستۆلتنبێرگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، گوتی: “ئێمە لە نزیکەوە بە دوای بڵاوبوونەوەی سوپای ڕووسیا لە بیلاڕووسداین، کە گەورەترین رووداوە لە دوای کۆتایی جەنگی ساردەوە، ئەمە ساتێکی مەترسیدارە بۆ ئاسایشی ئەوروپا”.

ستۆلتنبێرگ، هۆشداریدا کە هەر دەستدرێژییەکی نوێی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا، دەبێتە هۆی بە هێزبوونی ناتۆ نەک کەمکردنەوەی، ستۆلتێنبێرگ و جۆنسن، گوتیان، کە ناتۆ هێزی زیاتر بۆ وڵاتانی ئەندامی ئەوروپای ڕۆژهەڵات وەک پۆڵەندا و ڕۆمانیا دەنێرێت.

ئەو دوو بەرپرسە، تێبینی ئەوەیان کرد کە هاوپەیمانێتییەکە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا لەسەر هەڵئاوسان و کۆنترۆڵکردنی چەک، بەڵام هۆشدارییان دا کە هاوپەیمانێتییەکە سازش لەسەر سیاسەتی ڕێگەدان بە وڵاتانی نوێ بۆ چوونە پاڵی ناکات.

هەر ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، جەختی لەوەکردەوە، کە هۆشداری و هەڕەشەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا، گرژییەکانی سەر ئۆکرانیا کەمناکاتەوە، هاوکات لە سەرەتای چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لیز تروس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، گوتیشی: “هۆشداری و هەڕەشەکان هیچ ئەنجامێک ناهێنن”

___

پەتایەک بەرۆکی جیهان دەگرێت ڤاکسینی نییە

KDC

کەشتی جەنگی (باتان)ی ئەمریکا، هاوشێوەی دەستەخوشکەکەی (کێنتاکی)، دەتوانێت جارێکی تر مێژوو بگۆڕێت

Harmn

ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداری حەڤدەیەمین کۆربەندی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

Harmn