KDC

ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شانازی دەکات خۆبەخشانە پەیوەندی بە فەرمانگەی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوە کردووە

رێککەوتی 11ی2ی هەموو ساڵێ، رۆژی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوەیە لە ئەوروپا، بەو بۆنەیەشەوە ڤانیسا رەشید کچە کوردێکی خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانیایە و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییە، سەردانی فەرمانگەی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوەی شاری میونشن دەکات.

ڤانیسا رەشید، کچە کوردێکی خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانیا، کە ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییە، هاوکات ئەندامی شارەوانی میونشنی ئەو وڵاتەشە، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کورد، رایگەیاند، رێککەوتی 11ی2ی هەموو ساڵێ وەک رۆژی ئاگرکوژێنەوە لە ئەوروپا دیاریکراوە، هاوکات ژمارە تەلەفۆنی 112 لە سەرجەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، پەیوەستە بە فەرمانگە و بنکەکانی ئاگرکوژێنەوە، بۆ پیرۆزبایی ئەو رۆژەش سەردانی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی میونشنی کردووە.

ڤانیسا ئەوەشی خستەڕوو، وێڕای بوونی وەک ئەندامی شارەوانی میونشن و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خۆبەخشانەش ئەندامی فەرمانگەی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوەشە، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پێویستە هەموو کەسێ پەیوەندی بە یەکێ لە فەرمانگە فریاگوزارییەکانەوە هەبێت، ئەوەش لە پێناو خزمەتکردنی خودی خۆیان، هاوکات خزمەتکردنیش بە هەموان، خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی، کە ساڵێکە وەک خۆبەخش پەیوەندی بە فەرمانگەی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوە کردووە.

___

مۆسکۆ ڕەوەندی کوردستانی یادی بەشداری گەلی کوردی لە سەرکەوتنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کردەوە

nusar1

ئەمەریکا: ئاهەنگی نەورۆز لە مینیسۆتا بە هێمای نوێبوونەوە، یەکگرتوویی پیرۆزکرا

nusar1

چەند شارەزایەک: پیویستە سوید بچێتە پاڵ ناتۆ .ئەگەر فیلاند هەنگاوێکی وا بنێت

nusar1