KDC

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان، بە 94 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ، كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان، بە 94 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، بە 93 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەو نرخەی ئەمڕۆی نەوت، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزە، ئەو بەرزبوونەوەیەش پەیوەندی بە كێشە و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئۆكراینا و رووسیاوە هەیە و، ترسی روودانی شەڕ هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە

___

مودراتوری بۆ کۆنفیدراسیۆن: هیوادارین رۆژێکی وەک ئەمڕۆمان لە هەولێر هەبێت

nusar1

یاری خولە نێوخۆیەکانی ئەوروپا

nusar1

تورکیا گەروی بۆسفۆر و دەردەنیلی بەرووی کەشتییە جەنگییەکاندا داخست

nusar1