KDC

جوداخوازانی ئۆکرانیا پێشڕەوییان کردووە

سوپای ڕووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە جوداخوازەکانی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە دژی سوپای ئۆکرانیا پێشڕەویان کردووە، ئەوش لە کاتێکدایە لە بەرەبەیانییەوە ئەو وڵاتە لە ژێر هێرشی سەربازی ڕووسیادایە.

ژەنەراڵ ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کە یاخیبووەکان 3 کیلۆمەتر لە ناوچەی دۆنێتسک و چەند کیلۆمەترێک لە هەرێمی لوهانسک پێشڕەوییان کردووە.

ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، کە ڕووسیا چەکی زۆر وردی هەیە و شوێنە سەربازییەکان دەکاتە ئامانج و، خەڵکی مەدەنیش هیچ ترسێکیان نەبێت.

کۆناشێنکۆڤ، ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزە یاخیبووەکانی سەر بە ڕووسیا، لە ئێستادا شەڕ دەکەن و دوژمنان تێکدەشکێنن.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، دیمیترو کۆلیبا، گوتی، کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا زۆر گەورەترە لەوەی مۆسکۆ ڕایگەیاندبوو، ئەو هەواڵانەشی ڕەتکردەوە، کە گوایا هێزەکانی بەرگری ئۆکرانیا بە هۆی موشەکی رووسیاوە ڕووخابن.

پاسەوانانی سنووری ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە وڵاتەکەیان لە ژێر هێرشی تۆپخانەکاندا بووە بە درێژایی سنووری باکووری خۆی لەگەڵ ڕووسیا و بیلاڕووس.

___

ناوەندی بەلجیکا بەشداریی رێورەسمێکی تایبەتیان کرد

Harmn

ئەلمانیا: رەڤەندا کوردستانی لباژێرێ ڤۆلفسبۆرگ سیمینارەک ژ بۆ دکتۆر فەریاد فازیل عومەر لدارخست

Harmn

سەردانەكەی پاپا “هیچی” لە ژیانی كریستیانەكانی نەینەوا نەگۆڕی

KDC