KDC

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا :بەبەرگرییەکانمان جیهانمان سەرسام کردووە

چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی تانکەکانی ڕووسیا بچنە نێو شاری خارکیڤی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کە دووەم شاری گرینگی ئەو وڵاتەیە، پارێزگاری شارەکە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ئۆکرانیا بە تەواوی ئەو شارەیان گرتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگاری خارکیف بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، دووپاتی کردەوە، کە ئێستا شارەکە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆکرانیادایە.

ئەوەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات، کە ئەنتۆن هەڕەشینکۆ، ڕاوێژکاری وەزیری نێوخۆی ئۆکرانیا لە تەلگرام، ڕایگەیاند کە ئوتۆمبێلی سەربازە ڕووسییەکان لە شەقامەکانی شارەکە بینراون.

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری دەوڵەت لە خارکیڤ، پێشتر دووپاتی کردبووەوە کە سەربازە ڕووسییەکان چوونە نێو شارەکەوە و، سەربازە ئۆکرانییەکانیش خۆیان بە دەستەوە نەداوە و بەرەنگارییان بوونەتەوە.

هاوکات ئۆلکسی ڕێژنیکۆف وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، دووپاتی کردەوە، کە شەڕکردن لە دژی ڕووسەکان بەردەوامە، ئەمڕۆش لە تویتەرەکەیدا نووسی: “ئێمە بەو بەرگرییەی خۆمان، جیهانمان سەرسام کردووە و بەردەوام دەبین”.

ئەوەشی نووسیوە: “72 کاتژمێر بەرخۆدان، هەرگیز نەوەستاین، ئێمە بەردەوامین لە شەڕکردن دژی داگیرکەری ڕووسیا”.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە لە لایەن سەرۆکی شارەوانی تورکۆی وڵاتی فینلاند پێشوازی دەکرێن

KDC

زۆربەی ئەو عێراقییانەی لە پۆڵەندا داوای مافی مانەوەیان کردووە ڕەتکراونەتەوە

KDC

ئەمەل کلونی، بەهۆی سزادانی داعشێک ستایشی دادگای ئەڵمانیا دەکات

KDC