KDC

پشتێنی ڕەشی فەخری لە پوتین دەسەندرێتەوە

بە هۆی بەردەوامی داگیرکارییەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، فدراسیۆنی نێودەوڵەتی تایکواندۆ، پشێنی ڕەشی فەخری لە ڤلادیمێر پوتین سەندەوە.

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تایکواندۆ، لە بەیاننامەیەکدا بە درووشمی “ئاشتی لە سەرکەوتن بە نرخترە”، ئاماژەی بە دەستێوەردانی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کردووە و، بە “هێرشی بەربەری بۆ سەر ژیانی بێتاوانان” بڵاو کردووەتەوە، دووپاتیان کردووەتەوە، کە بەهاکانی وەرزشی پەیوەستە بە ڕێز و خۆڕاگری، نەک پێشێلکاری.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “لەم بارەیەوە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تایکواندۆ، بڕیاریداوە ئەو پشتێنە ڕەشە فەخرییە بکشێنێتەوە، کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2013، پێشکەشی ڤلادیمێر پۆن کراوە”، فیدراسیۆنەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە لە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتیدا ڕێگە لە هەڵکردنی ئاڵای ڕووسیا و سروودی نیشتمانی ئەو وڵاتە دەگرێت، لە کێبڕکێکاندا پەخش دەکرێت.

ڕاشیدەگەیەنێت، پێشبرکێ لە ڕووسیا و بیلاڕووس ئەنجام نادەن و، ئاڵای ئەو دوو وڵاتەش نمایش ناکەن، پوتین لە ڕاستیدا تایکواندۆ پراکتیزە ناکات، بەڵکو وەرزشکارێکی جۆدۆیە.

ڕۆژی یەکشەممە، فیدراسیۆنی جۆدۆی نێودەوڵەتی، ڕاگرتنی سەرۆکە فەخرییەکەی پوتینی ڕاگەیاند، ئەوەش بە هۆی ئەو هێرش و داگیرکارییانەی دەیانکاتە سەر ئۆکرانیا.

جێی باسە، چەندین ڕێکخراوی وەرزشی، لەوانە فیفا و یوفا، ڕاگرتنی تیپ و یانەکانی ڕووسیایان لە بەشداریکردنی کێبڕکێ جۆراوجۆرەکان ڕاگەیاند

___

ئێران: سزای بەسەر رۆژنامەنووسێکی کورددا دەسەپێنێت

KDC

ئەمڕۆ بەڕێز کاک شفا بارزانی سەردانی قوتابخانەی کوردی لە نەرویژ کرد

KDC

بەریتانیا: کۆڕێک بۆ ئەندامێکی ناوەندی بێرمینگهام ڕێکخرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW