KDC

ڕووسیا ئاماری زیانەکانی شەڕی ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

زانیاریی لەسەر زیانەکانی سوپای رووسیا لەشەری ئۆکرانیا

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، رایگەیاند لە شەڕەکەیاندا لەگەڵ ئۆکراینا، ٤٩٨سەربازی رووسی گیانیان لەدەستداوە و ھەزار و ٥٩٧ سەربازی دیکە برینداربوون.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ لە روونکردنەوەیەکیدا بۆ رۆژنامەوانان ئاماژەی بەوە کرد، سوپای رووسیا بەردەوامە لە پێشڕەویی لەنێو ئۆکراینادا.

کۆناشینکۆڤ رایگه‌یاند: “بەندەری کراسنی (بەندەری سوور)، تۆرسک، کرێمیننا، ڤارڤارۆڤکا و یەکە نیشتەجێبوونەکانی بۆرۆڤێنکی کۆنترۆڵ کراون”.

باسی لەوەش کرد کە شاری ماریوپۆلی ئۆکراینایان گەمارۆداوە و رایگەیاند مەدەنییەکانی کیێڤی پایتەخت، خارکێڤ و ماریوپۆل دەتوانن لەو رێرەوە ئەمنییانەی کە درووستکراوە دەربازبن.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە لایەنی ئۆکراینی رێگەیان بە دەربازبوونی خوێندکارە ھیندییەکانی شاری خارکێڤ نەداوە.

کۆناشینکۆڤ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەوانەی “سەربازیی خێرا” دەکەن و خوێندکارانی کۆلێژی سەربازیین رەوانەی شەڕەکە نەکراون و بانگەشەی کوشتنی دوو ھەزار و ٨٧٠ سەربازی ئۆکراینی و برینداربوونی سێ ھەزار و ٧٠٠ سەربازی دیکەی کرد.

___

کارەساتی 7ی پووشپەڕی 66ی شاری سەردەشت ،هەوڵێکی دیکە بۆ کوردقران

nusar1

شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆچی دوایی کرد

nusar1

سەرۆک بارزانی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر ماڵی کازمی دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW