KDC

ڕوسیا ئاگربەستی کاتی لە شارەکانی ڤۆڵنۆڤاخا و ماریۆپۆل ڕادەگەیەنێت

ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە، ئاگربەستی ڕاگەیاند بۆ ڕێگەدان هاووڵاتیانی مەدەنی دوو شاری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەرباز بن، ئەوەش دوای گفتوگۆی نێوان نوێنەرانی کیێڤ و مۆسکۆ دێت.

ئەو دوو شارە هەریەکە لە ڤۆڵنۆڤاخا و ماریۆپۆلن، کە بەندەری ستراتیژیان لەسەر دەریای ئەزۆڤ هەیە و لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە گەمارۆدراون.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕووسیا، لە زاری وەزارەتی بەرگرییەوە ڕایانگەیاندووە، کە لایەنی ڕووسی مووشەکبارانی ئەو دوو شارە رادەگرێت و ڕێڕەوی مرۆیی دەکاتەوە تا هاووڵاتیانی مەدەنی لە ماریۆپۆل و ڤۆڵنۆڤاخا دەرباز بن.

وەزارەتی بەرگری رووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێزەکانیان لەسەر هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەردەوام دەبن.

___

ژمارەی تانە و سکاڵاکان ئاشکرا دەکرێن

KDC

پۆلیسی ئەلبانیا ،ئیتالیا و یۆنان 29 گومانلێکراویان لە باندی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەستگیرکردووە

Harmn

سەردانەكەی پاپا “هیچی” لە ژیانی كریستیانەكانی نەینەوا نەگۆڕی

KDC