KDC

ڕێپێوانی هێمنانەی ئاشتی وڵاتانی ئەوروپا دژی هێرشی ڕووسیا و پاڵپشتی بۆ گەلی ئۆکرانیا بەردەوامە

لە دوێنێ شەممەوە، زۆربەی شارە گەورەکانی ئەوروپا ڕێپێوانی هێمنانەی ئاشتی دژ بە لەشکرکێشی سوپای ڕووسیا و، پاڵپشتی بۆ گەلی ئۆکرانیا بەردەوامە.

لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بە هەزاران هاووڵاتی بەشداریان لە ڕێپێوانی ئاشتی کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومییەکان و لە نێوەڕاستی ڕۆما ڕێکخرابوو، وە دروشمی ڕێپوانی ئاشتی، نا بۆ پۆ پۆتین، نا بۆ ناتۆ، یا داوای ڕاگرتنی شەڕیان دەکرد.

هەروەها لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بە هەزاران هاووڵاتی دژ بە شەڕ لە پێناو ئاشتی، شەقامەکانی پاریسیان گرتبوو، وە پاڵپشتی گەلی ئۆکرانیا و دژ بە لە شکرکێشی ڕووسیا دروشمیان بەرزکردبووەوە، ئەوەش بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ئۆکرانیا و ئاڵای ئاشتی پشتگیری گەلی ئۆکرانیان دەکرد.

بەهەمان شێوە لە شارەکانی بەرلین، لەندەن، بێرن و مەدرید، ڕێپێوانی هێمنانە بۆ ئاشتی و دژ بە شەڕ هەبووە، وابڕیارە ئەمڕۆش یەک شەممە، بە هۆی پشووی هەفتەوە لە زۆربەی شارە گەورەکانی ئەوروپا ئەم ڕێپێوانانە بەردەوام بێت.

سۆران حەسەن

___

بە مەبەستی پشگیری ئەحمەد مەسعوود خۆپیشاندان لە کابووڵ ئەنجامدرا

KDC

هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە سێدارە دەدرێت

KDC

تیپێکی سەر بە ناوەندی فینلاند سەرکەوتنێکی تۆمار کرد

Xelan