KDC

11 کۆڵبەری کورد بریندار بوون

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی جیادا، نزیکەی 11 کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی، لە کاتی چوون بۆ ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی هەنگاو، لە چەند ڕۆژی رابردوو، بە هۆی وەرگەڕانی ئوتۆمبێلی هەڵگری ژمارەیەک کۆڵبەر لە نزیک گوندی قەڵاگای پاوە، نزیکەی 6 کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.

هاوکات لە ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەدا، کە لە نێوان بارهەڵگرێکی جۆری خاوەر و ئوتۆمبێلێکی جۆری پراید، کە هەڵگری کۆڵبەران بووە، لە نزیک شارۆچکەی شاهۆی ڕوانسەر، نزیکەی 5 کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە، کە لەو ڕووداوەدا شۆفێری پرایدەکە گیانی لە دەست داوە

___

فلیمکاری کورد کەی بەهار ..و .. بە جیهانی کردنی کارە هونەریەکانی

nusar1

دانیمارک: ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە یادی پێنج ساڵی ڕیفراندۆمیان کردەوە

nusar1

لە ئەڵمانیا کوردێک ڕوو بەڕووی ھێرشێکی تیرۆرستی دەبێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW