KDC

ئاماری زیانەکانی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا

ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا، بە گوتەی ئیگۆر کۆناشێنکۆڤی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری، هێزەکانی ڕووسیا تا ئێستا 3491 بنکەی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

ئەمڕۆ شەممە، کۆناشێنکۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا، لە بەرەیەکی فراوان درێژە بە هێرشەکەیان بۆ سەر ئۆکرانیا دەدەن و زیانی گەورەیان بە ژێرخانی ئەو وڵاتە گەیاندووە.

هێزەکانی ڕووسیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە بە هێواشی بەرەو کیڤی پایتەخت پێشڕەویدەکەن، لە کاتێکدا کە تانک و تۆپەکانیان پێشتر ناوچە گەمارۆدراوەکانیان بە قورسی تۆپباران کردووە.

لە هێرشەکانی پێشووی سوریا و چیچان، ستراتیژی ڕووسیا ئەوەبوو، کە هێزی چەکدارییەکان بە هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی بەردەوام تێکبشکێنرێت، هەر بەو جۆرەش بەندەری باشووری ماریۆپۆلیان گەمارۆداوە و، پارێزگاکەش ڕایگەیاند، کە ژمارەی کوژراوانی ماریۆپۆل، 1500 کەسی تێپەڕیوە لە 12 ڕۆژی هێرشی بەردەوام بۆ سەری، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە تۆپبارانەکان ناچاریان کردوون، کە هەڵکەندنی خاک بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان بوەستێنن

___

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی کوردی موردایك بۆ چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٤

nusar1

ناوەندی بەلجیکا لەگەڵ بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە بەلجیکا کۆبوونەوە

KDC

به‌ریتانیا هه‌ڕەشه‌ له‌ ئێران ده‌كات

KDC
KDC

FREE
VIEW