KDC

میلیشیایەكی عێراقی بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی هەولێر راگەیاند

لیوای سائیرینی سەر بە گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی رایگه‌یاند: کە هێزەکانیان بەرپرسیارییەتی خۆیان لە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناحیەی هەریری سنووری پارێزگای هەولێر دەگرنە ئەستۆ.

لیوای سائیرینی سەر بە گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند، کە هێزەکانیان بەرپرسیارییەتی خۆیان لە هێرشکرد نەسەر بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناحیەی هەریری سنووری پارێزگای هەولێر رادەگەیەنن.

ئاماژە بەوەش دەدەن، هۆکاری بە ئامانجگرتنی ئەو بنکە سەربازییە[ لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بنکەکە بۆتە مۆڵگەی هێزە داگیرکارییەکانی ئەمەریکا و سیخوڕەکانیان.

___

تورکیا بۆردومانی شنگال دەکات و قوربانی هەیە

KDC

شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆچی دوایی کرد

Harmn

ئەڵمانیا: لەمەودوا ئەوەی مافی پەنابەری یۆنانی هەبێت یا داوای فامی لەو وڵاتە کردبێت، دیپۆرتی دەکاتەوە

KDC