KDC

سەرۆکی حکومەت:هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت

لەبارەی هێرشەتیرۆریستیە موشکییەکەی سەر شاری هولێر بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک نوسیوییەتی «هولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت .
ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر چەند شوێنێکی هەولێر، بە توندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و ڕێنمایی دەزگا ئەمنیەکان جێ بە جێ بکەن. سوپاسی خۆڕاگریتان دەکەم.

شایانی باسە بەرەبایەنی ئەمڕۆ 12موشەکی بالیستی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کراوە ،کەبەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆ هێرشە موشەکییە تیرۆرستییەکە زۆربەی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان کەتۆتەوە ،بەڵام جگەلە زەرو زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە

___

سڕبیا: شەڕی نێوان کۆچبەرانی سەر سنوری هەنگاریا 6قوربانی لێکەوتەوە

nusar1

ڕووسیا :تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەریای ڕەشدا ڕوودەدات

nusar1

ئەڵمانیا: سێ کەس بەهۆی مەترسی پەیوەست بوونیان بە ئیسلامییە توندرەوەکان لە کارەکانیان ڕادەگیرێن

nusar1