KDC

ڕووسیا هەناردەکردنی ژمارەیەک خۆراکی قەدەغەکرد

رووسیا

رووسیا بە شێوەیەکی کاتی هەناردەکردنی شەکری سپی و قامیشی شەکری بۆ وڵاتانی سێیەم و، هەناردەکردنی دانەوێڵەشی بۆ یەکێتیی ئابووریی ئۆراسیا قەدەغە کرد.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن حکوومەتی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە بۆ پاراستنی بازاڕی نێوخۆیی، بڕیار دراوە بە راگرتنی هەناردەکردنی ژمارەیەک بەروبووم و بەرهەم.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تا ٣٠ی حوزەیران، هەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئابووریی ئۆراسیا و، تا ٣١ی ئاب هەناردەکردنی شەکری سپی و قامیشی شەکری بۆ وڵاتانی سێیەم قەدەغە کراوە، هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە لە هەلومەرجی دیاریکراودا بە هاوکاری مرۆییشەوە ئەنجام دەدرێت.

ڕووسیا هەناردەکردنی قامیشی شەکر و شەکری سپی بۆ وڵاتانی سێیەم و هەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ یەکێتی ئابووری ئۆراسیا، (AEB) بە شێوەیەکی کاتی قەدەغە کرد

___

نەمسا: شاندێکی ناوەندی ڤێنا بەشدارییان لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید قاسملۆ کرد

nusar1

ئەڵمانیا: ئەکادیمیایەک سیمینارێکی سێ رۆژە بە ناونیشانی (تێڕوانینی کوردان لە ئەوروپاوە) ساز دەکات

KDC

پەروەردە لە نێوان پێشکەوتنی تاک و کۆمەڵگادا

nusar1