KDC

بزوتنەوەی تالیبان جەژنی نەورۆز بەفەرمی ناناسێت،بەڵام ڕێگری لە ئاهەنگگێڕان ناکات

بزوتنەوەی تاڵیبانی دەستەڵاتداری ئەفغانستان، جەژنی نەورۆزی میللی ئەفغانییەکان بە فەرمی نازانێت، بەڵام ڕێگری لە ئاهەنگگێڕانی هاوڵاتیان ناکات.

زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان، بە بی بی سی ڕاگەیاند، کە حکوومەتی تاڵیبانی ئیسلامی، پشتگیری جەژنی میللی نەورۆز ناکات، چونکە پێشێلی شەریعەتی ئیسلامییە، بەڵام ڕێگری لە ئاهەنگگێڕانی خەڵکیش ناکات.

بە گوێرەی هەواڵی ناوبراو، شارەکانی کابولی پایتەخت، مەزاری شەریف و باڵخ، بە ئاڵای ڕەنگا و ڕەنگ ڕازوەتەوە و، خەڵکی بە پەرۆشەوە بەشداری ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی میللییان کردووە.

جێ باسە، جەژنی نەورۆز، وەک سەرەتای ساڵی نوێی گەلانی ئێرانی و زۆرێک لە وڵاتان بە جەژنی سەرەتای بەهار و دەستپێکی ژیانی نوێ، یادی ئەم جەژنی نەورۆزە دەکەنەوە، کە نزیکەیی 300 ملیۆن کەس لە نەتەوەکانی، کورد، فارس، ئەفغانی، بەلوچ، ئازەری و کازاخی و تورکمانەکان، وەک جەژنێکی میللی گەورە یادی دەکەنەوە.

سۆران حەسەن

___

‎سوید پەنابەرێک بە زیندانی و دیپۆرتکردنەوەی سزا دەدات

nusar1

هێزەکانی ئێران هاووڵاتییەک بریندار دەکەن

KDC

ڕوونکردنەوە….

nusar1