KDC

تورکیا:چەندین کەس بەتاوانی هاریکاریکردنی بزوتنەوەی گولەن دەستگیردەکرێن

فەرمانگەی داواکاری گشتی بالک ئەسیر، فەرمانی دەستگیرکردنی 71 کەسی دەرکرد، کە بریتین لە کارمەندانی سەربازی و مامۆستایان و ئەفسەرانی پۆلیس و پەرستاران و بەرپرسانی ئایینی، کە بە شێوەیەکی خۆکار لە ئەرکەکانیان دوورخرابوونەوە.

بە گوێرەی فەرمانی دەستگیرکردنەکە، هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی ئەدەنە، ئادیمان، ئەنقەرە، ئەنتالیا، بالی ئەسیر، بورسا، ئەرزنجان، ئەرزروم، ئەسکشیر، غازی عەنتاب، ئیستانبول، ئیزمیر، گوزمان ماراش، کایسری، کیرشێر، گوجالی، مانیسا، ئۆردو، تکرداغ، یوزجات و زونجولداک، هەڵمەتێکی ئەمنییان دەستپێکرد.

هەڵمەتە ئەمنییەکان بووە هۆی دەستگیرکردنی 67 کەس لەو 71 کەسەی کە بڕیاری دەستگیرکردنیان دراوە، هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای چوار کەسی دیکەدا، کە تۆمەتبارن بە کۆمەکی دارایی رێکخراوی جوڵانەوەی خزمەتگوزاری.

حکوومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، جوڵانەوەی خزمەتگوزاری تۆمەتبار دەکات بەوەی، کە دەستی لە کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016دا بووە، بەڵام ئیلهامی فکری بزووتنەوەکە، فەتحوڵا گولەن، هەموو ئەو تۆمەتانەی بە تەواوی و بە وردی رەتکردەوە و، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئاشکراکردنی راستی و هەلومەرجی ئەو کودەتایە.

___

خانمە کوردێک بە سەرۆکی یەکێتی ئافرەتانی سۆسیال دیموکراتەکان هەڵدەژێردرێت

KDC

سوید:دوای زیاتر لە ساڵێک منداڵێکیان بۆ دایک و باوکی گەڕاندەوە

Harmn

کەنەدا: ناوەندی ئۆتاوا ئامادەکاری بۆ یادی ڕیفراندۆم دەکەن

Harmn