KDC

ئافرەتانی کابول خۆپیشاندان دەکەن ،وەک نارەزاییەک لەسەر داخستنی قوتابخانەکانی کچان

وەک ناڕەزاییەک لە بەرانبەر داخستنی قوتابخانەکانی کچان لەلایەن تاڵیبانەوە، ئافرەتانی کابولی پایتەخت خۆپیشاندانیان سازکرد و داوایان کرد، کە خوێندن بە یەکسانی بۆ هەمووان بێت.

ژنان و کچانی ئەفغانستان لە کابولی پایتەخت و لە بەردەم وەزارەتی پەروەردەی تاڵیبان کۆبوونەوە و دوایان کرد، فێربوون و پەروەردە مافی ئەوانە.

بە گوێرەی پەیامنێری تۆری هەواڵی بی بی سی، چەکدارانی تاڵیبان لە دوورەوە سەیریان دەکرد، بەڵام پاش کاتژمێرێک لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکانەوە بە زۆر بڵاوە بە خۆپیشاندانەکە کراوە و، ئەوەش وادەگەیەنێت، کە لە نێوان توندڕەوەکانی تاڵیبان و میانڕەوەکان دابەشبوون و ڕای جیاوازیان هەیە، بۆیە کاریگەری لەسەر ژیانی کچان بە نەچوون بۆ قوتابخانەکانیان و ئافرەتانیش بە مانەوەیان لە ماڵەوە کردووە.

لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان، یونسکۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوای نیگەران کردووە و سەرکۆنەی ئەو کارەی بزوتنەوەی تاڵیبانی ئیسلامی دەکەن، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە بزوتنەوەکە لە پێناو کرانەوەی لەنێو کۆمەڵگەی نێودەڵەتی داویەتی.

ئەمەریکاش دوای ئەو ڕاگەیاندنەی تاڵیبان بە داخستنی قوتابخانەکانی کچان، دانوستانەکانی لەگەڵ تاڵیبان ڕاگرت و گفتوگۆکانی بۆ تاوتوێکردنی هاوکاری بۆ ئەفغانستان و ناسینەوەی ڕژێمی تاڵیبان هەڵپەسارد.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو لە پاش کردنەوەی قوتابخانەکانی کچان، لە ناکاو تاڵیبان بە بڕیارێک دووبارە دەرگای داخستەوە و کچانی لە خوێندن بێبەش کردەوە.

___

چەند هاووڵاتییەکی شاری شنۆ سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

nusar1

نوێنەری كۆنفیدراسیۆن بەشداری كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەی كوردی کرد

nusar1

دانیمارک :ڕەوەندی کوردستانی پشتگری خۆپیشاندنەکانی گەلانی ئێران دەکات

nusar1