KDC

ئەمەریکا پۆشاکی خۆپاراستن لە گازی ژەهراوی بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەدەکات

بە گوێرەی ماڵپەڕی Politico، واشنتۆن هەستاوە بە رەوانەکردنى دەمامک و پۆشاک لە دژى گازی ژەهراوی و کەرەستەکانى دیکە بۆ ئۆکراینا، ئامانجیش، بۆ خۆپاراستنە لە دژى ئەگەرى بەکارهێنانى چەکی ناباو لەلایەن رووسەکانەوە دژ بە ئۆکرانیەکان.

ئەم هەنگاوەى ئەمەریکا، وەک وەڵامدانەوەى داواکارى ئۆکرانیا دێت، کە داوای کەلوپەلی خۆپارێزییان کردبوو لە دژى ئەگەرى پەلاماردانى چەکی کیمیایی لەلایەن رووسەکانەوە.

ئەمەریکا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانى لەوە دەترسن، کە ڤلادیمێر پۆتین هەستێت بە فەرمانکردن بە بەکارهێنانى چەکی کیمیایی، بۆ تێکشکاندنى بەرەنگاربوونەوە سەختەکەی ئۆکرانیەکان. لە بەرامبەریشدا، کریملن هەستاوە بە تۆمەتهەڵبەستن لە دژى ئەمەریکا و ئۆکرانیا دەربارەى لێدانی چەکی بایۆلۆجی و کیمیایی. ئەمەش، وایکردووە بەرپرسە ئەمەریکییەکان بترسن لە پلانڕێژییەکی رووسیا بۆ ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێک لەم بارەیەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەستاوە بە دەستەبەرکردنى ماسک و پۆشاکی دژەگاز و چەند کەرەستەیەکی دیکە بۆ ئۆکرانیەکان

___

نەرویج: چەندین پارتی کوردستانی بەڵێنی پاڵپشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەدەن

nusar1

ڕیزبەندی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1

لە مەهاباد چەند خانمێک دەستگیر دەکرێن

KDC