KDC

تورکیا :هەڵئاوسانی ئابوری گەیشتۆتە بەرزترین ئاست

تێكڕای هەڵئاوسان لە توركیا گەیشتە ئاستێك، كە لەماوەی 20 ساڵی دۆخی بژێوی وڵاتەكەدا بێ وێنەیە.

دەزگای ئاماری توركیا ئاشكرایكرد، كە نرخی پێداویستییەكانی ڕۆژانە لە مانگی ڕابوردوودا و بەراورد بە مانگی پێشتر، بەڕێژەی 5،4% زیادیكردووە.

چاودێرانی ئابووری و دارایی توركیا دەڵێن: ئێستا تێكڕای هەڵئاوسان لە وڵاتەكەدا گەیشتووەتە 61،14%، ئەمەیش بەرزترین ئاستی هەڵئاوسانە لە مێژووی 20 ساڵەی ڕابوردووی توركیادا.

بەرزبوونەوەی نرخ بەشێکە لە قەیرانی ئابووری، کە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە خراپتر بوو، بەڵام هاوکات هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بووە هۆی گران بوونی نرخی گاز و نەوت و دانەوێڵە، لە هەوڵێکدا بۆ ئاسانکردنی بارگرانی لەسەر دانیشتوانی تورکیا، حکوومەتی تورک کەمکردنەوەی باجی لەسەر کاڵاکان و پارەی کارەبای هەموارکردووە

___

دەستەی دەستپاکی هەرێم: ئەمساڵ چەندین دۆسییەی گەندەڵی تۆمار کراون

KDC

لەزەریای هیندی هێرش کراوەتە سەر کەشتیەکی بازرگانی ئیسرائیل

KDC

کۆمسیۆنی کاروباری پەنابەران داوا لە وڵاتان دەکات ،کە دەرگاکانیان بۆ هاوڕەگەزخوازان کراوابێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW