KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی ئێران بریندار دەکرێت

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار دەکرێت

کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە 6ی مانگ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی دیار ئەمینی، بە سەختی پێکراوە.

دیار ئەمینی خەڵکی گوندی هانە گەرمڵەیە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە کراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە دوێنێ شەو دوای بریندارکرانی ئەو کۆڵبەرە، تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە چەکدارەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلاند بەشداریان لەساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی موحەمەد کرد

nusar1

سوید: بە تۆمەتی کڕینی سێکس چەندین کەس دەستگیر دەکرێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند سۆراخی ئەو کوردەیان کرد کە لەو وڵاتە کۆچی دوایی کردووە

KDC