KDC

بەریتانیا چەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات

لەندەن ئوتۆمبێلی زرێپۆش بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا دابین دەکات، ئەوەش کە لە کۆتایی مانگی شوباتەوە ئاستی ئەو چەکانە بەرز دەکاتەوە، کە لە شەڕدا بۆ کیێڤ دابینکراوە.

ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان بەشێک بوون لە پاکێجێکی یارمەتی سەربازی 100 ملیۆن پاوەن (130 ملیۆن دۆلار)، کە بۆ ئۆکرانیا دابینکراوە.

بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی ئوتۆمبێلی 23 تەنی ماستیڤ بۆ ئۆکراینا دابین دەکات، کە دەتوانێت هەشت سەرباز هەڵبگرێت.

جێی باسە، یارمەتییە نوێیەکەی بەریتانیا موشەکی دژەفڕۆکەی ستار گرەین، 800 موشەکی دژەتانک، کڵاو و کەرەستەی بینینی شەو لەخۆ دەگرێت.

___

لەڤیینا کۆبوونەوەی بەرفراوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

Harmn

نەمسا: ئەندامانی دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سالسبۆرگ هەڵبژێردران

Harmn

مەکدۆنیای باکوور: بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک نزیکەی 35 کۆچبەر برینداربوون

Harmn