KDC

یەکێتی ئەوروپا لە بارەی کۆمەڵە سزای شەشەم دژ بە ڕوسیا کۆدەبێتەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە برۆکسل، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بارەی کۆمەڵە سزای شەشەم دژ بە ڕوسیا کۆببنەوە، هەرچەندە هەڵوێستی جیاواز لە بارەی کێشەی سووتەمەنی و دابڕان لە نەوت و گازی ڕوسیا هەیە.

ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لیین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە سەردانەکەی ڕۆژی هەینیدا بۆ کیێڤ ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیا، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زیاتر سزای ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا بدەن، تا لە بڕیاری هێرشی داگیرکاری دژ بە ئۆکرانیا هەڵوەشنێتەوە، هەروەها گوتی “ئێمە تازە سزای توندمان بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە و خەریکی ئامادەکارین بۆ پاکێجێکی دیکەی کۆمەڵە سزای شەشەم”.

هەرچەندە تا ئێستا لەبارەی سزاکانەوە هیچ باس نەکراوە، بەڵام ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆمەڵەی سزای پێنجەم، هاوردەکردنی خەڵوزی ڕوسییان قەدەغەکرد، واپێدەچێت ئەمڕۆ بڕی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا، بە بڕی نیو ملیۆن یۆرۆ بڕیاری لەسەر بدرێت، کە کۆی گشتی ئەو هاوکارییانەی یەکێتی ئەوروپا بۆ 1,5ملیار یۆرۆ بەرزدەبێتەوە.

لەلایەکی دیکە، بوونی هەڵوێستی جیاواز لە بەرانبەر سزای یەکجاری بۆ نەوت و گازی ڕوسیا ڕاگرتن هەڵوێست و ڕای جیاواز هەیە، لەبەرئەوەی وڵاتانی ئیتالیا، فەڕەنسا، نەمسا و ئەڵمانیا، پێویستی سەرەکیان لەسەر نەوت و گازی ڕوسیا هەیە و، ناتوانن دەستبەرداری بن، چونکە زیانە ئابوورییەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا زۆر زیاترە.

سۆران حەسەن

___

نوێنەرانی دامو دەزگا حکومی و حزبییە کوردستانی و ئەوروپییەکان بەشداری چالاکییەکی ناوەندی بەلجیکا بوون

nusar1

مۆسکۆ ڕەوەندی کوردستانی یادی بەشداری گەلی کوردی لە سەرکەوتنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کردەوە

nusar1

فەدەراسیۆنا کۆمەلێن کوردستانی ل ئەلمانیا بەشداریێ د جڤینا دامەزراندنا فەدەراسیۆنا نڤیسکارێن کوردستان – دیاسپۆرا دکەت

nusar1
KDC

FREE
VIEW