KDC

گۆڕانی دەنگت کێشەی دڵت ئاشکرا دەکات

توێژەران لە توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکیدا، کە ئەنجامەکانی بەم دواییانە بڵاو کراونەتەوە، دووپاتیان کردەوە، کە دەتوانرێت کێشەکانی دڵ لە ڕێگەی دەنگی کەسەکانەوە دیاری بکرێن.

توێژەران لە کلینیکی مایۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان، تێبینی ئەوەیان کرد، کە کاتێک خەڵک کێشەی دڵیان هەیە، ئەوا دەتوانرێت لە دەنگی ئەو کەسانەدا جۆری کێشەی دڵیان بدۆزرێتەوە.

هەرچەندە گۆڕانە دەنگییەکە زۆر ئەستەمە بۆ مرۆڤ کە بە گوێیەکی ئاسایی بیبیستێت، بەڵام زاناکان لۆگاریتمێکی پەیوەست بە زیرەکی دەستکردیان دروستکردووە، کە دەتوانێت جیاوازی و گۆڕان لە دەنگی کەسەکاندا هەست پێ بکات.

دکتۆر گاسکانوال دیپ سینگ سارا، پزیشکی دڵ لە کلینیکی مایۆ و نووسەری پێشەنگی توێژینەوەکە، وتی: “ئەم تەکنەلۆژیایە بە کاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی شتێک، کە ناتوانرێت بە ئاسانی بۆ ئێمە دیاری بکرێت”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەوان پێشنیار ناکەن کە پزیشکەکان تەنیا بە تەکنەلۆژیای شیکردنەوەی دەنگ چاودێری تەندروستی کەسەکان بکەن، بەڵام پێیوایە دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ تەکنەلۆژیای دەنگ بۆ ئەوەی وەک یاریدەدەرێک بۆ چارەسەر و شێوازی پزیشکی بەردەست کار بکات.

___

بەهرەمەندێکی کورد پەیوەندی بە یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانییەوە دەکات

Karzan

ڕێژەی مردن بە کۆڕۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا

KDC

بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کرۆناوە گیانی لە دەستدا 

KDC