KDC

چین دوو ڤاکسینی نوێ بەرهەم دەهێنێت

ئەمڕۆ شەممە، چین ڕەزامەندی لەسەر دوو ڤاکسینی نوێی ڕاگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئۆمیکرۆنی کۆڤید-19.

گرووپی بایۆتەکنۆلۆژی نەتەوەیی چینی سینۆفارم، رایگەیاند، دوو ڤاکسین کە لەلایەن یەکەکانی ناو گرووپەکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشی ئۆمیکرۆن، کە بۆ تاقیکردنەوەی پزیشکی پەسەند کراون بۆ بەکارهێنانی وەک کۆرسی چالاککردن لە هۆنگ کۆنگ.

ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، گرووپەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ئەو دوو ڤاکسینەکە، کە هەریەکەیان ڤایرۆسێکی کەمئەندام، یا مردووی ئۆمیکرۆنی تێدایە، هاوشێوەی ڤاکسینی سینۆفارم، کە لە چین بەکاردێت.

شەنگەهای لە وڵاتی چین، لە مڕۆدا نزیکە ٣٥٩٠ کەسی توشبووی نوێی ڕاگەیاند و، هەروەها لە ڕۆژی هەینی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد لە توشبوون، کە ئەویش نزیکەی ١٩٩٢٣ کەس بوو لە باکووری ڕۆژئاوای چین، شاری شیان، ڕۆژی هەینی داوای لە دانیشتوانی کرد، کە خۆیان بە دووربگرن لەگەشتە ناپێویستەکان و خۆیان بپارێزن

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێکی لەسەر بیری توندڕەوی سازدا

KDC

داهاتی فرۆشتنی نەوتی كەركوك زیاتر لە 217 ملیۆن دۆلارە

KDC

زیقار: کاروانێکی هاوپەیمانان دەکرێتە ئامانج

KDC