KDC

زیقار: کاروانێکی هاوپەیمانان دەکرێتە ئامانج

کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق کرایە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، کە بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی زیقار تەقیوەتەوە و، بە گوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەکەوە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

ئەمەریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

جێی باسە سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و 500 یان سەربازی ئەمەریکان

___

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

Harmn

ناوەندی هێڤیی چالاکییەکی هونەرییان بەڕێوەبرد

Harmn

کۆریای باکوور لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک دوو جۆر موشەکی بالیستی لەسەرو خێرایی دەنگ تاقیکردۆتەوە

Harmn