KDC

یۆنان کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڕوسیای ڕاگرتووە

یۆنان دەستبەسەراگرتنی کەشتی هەڵگری نەوتی ڕوسیا- پێگاس پێگاس-ی لە کەنداوی کاریستۆس ڕاگەیاند، ئەوەش بەشێکە لە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا کە ڕێگری کەشتییە ڕوسیەکان دەکات

کەشتییە نەوتییەکەی ڕوسیا وا دانرابوو بارەکەی لە دوورگەی پێلۆپۆنێس دابنێت، بەڵام تووشی شکستێکی میکانیکی بوو لە 14ی نیساندا و بەو هۆیەشەوە بەرەو کەنداوی کاریستۆس رۆیشت.

ڕۆژنامەی کاترینی دەڵی، کۆمپانیای پێگاسی بە ئاڵای ڕوسیا لە ڕێگای پێلۆپۆنێسەوە بوو بۆ گواستنەوەی بارە نەوتەکەی بۆ کەشتییەکی دیکە، کاتێ تووشی کەش و هەوایەکی خراپ بوو و لە کەنداوێکی کەناراوی کاریستۆسی باشووری ئیڤیا بەرەو ئەو کەناراوە رۆشت و لەوێ ڕێگری لێکرا.

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە دەستەی کەشتییەکە 19 کارمەندیان هەیە، هاوکات لە زاری بەرپرسێکی پاسەوانی کەناراوەکە باس لەوە دەکات، کە کەشتییەکە دەستی بەسەردا گیراوە، نەک بارە نەوتییەکەی.

یەکێتی ئەوروپا بە ڕوونی دەستنیشانی نەکردووە، کە چۆن سزاکان لە دژی گواستنەوەی ڕوسیا جێبەجێ دەکرێت، بۆیە ماوەی دەستبەسەراگرتنەکە ڕوون نییە

___

درێسی ئامەدسپۆر پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا کرا

Karzan

پەیامی کۆنفیدراسیۆن لەسەر پرۆسەی ئاشتی

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە بەرلین کۆدەکاتەوە

Harmn