KDC

سەرۆکی مافیایەکی تورکیا وڵاتەکەی جێهێشت

ئیسماعیل سایمازی رۆژنامەنووس ئاشکرای کرد، کە سەرۆک مافیای تورکیا، عەلائەدین تشاکیجی لە تورکیا نەماوە و لە ئەمەریکا نیشتەجێ بووە.

سایمازی لە تویتێکدا نووسیویەتی، کە ئەو زانیاریانەی لە کەسەکانی نزیکی تشاکیجی دەستکەوتووە، کە تورکیای جێهێشتووە و لە ئەمەریکا دەژی، ئەوەشی خستەڕوو کە تشاکیجی سەرەتا چووە بۆ کەنەدا، بەڵام دیارە دۆخەکەی بەدڵ نەبووە و، دواتر چووە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە تورکە ئاماژەی بەوەدا، کە نزیکەکانی تشاکیجی بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە بۆ چارەسەری چووەتە ئەمەریکا.

سایمازی دەشڵێ، کە تشاکیجی سێ ساڵ و نیوە لە ئەمەریکا ژیاوە و، تازە ئاشکرا بووە و نازانرێت تا چەند لەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

جێی باسە، تشاکیجی، لەسەر داوای سەرۆکی مەهەپە، دوڵەت باخچەلی لە زیندانی تورکیا ئازاد کرا.

___

ئێران دەستی بە پیتاندنی یۆرانییۆم کردەوە

KDC

ئەمەریکا ،بەریتانیا ،فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی داوای گۆرانکاری لەهەڵوێستی ئێران دەکەن

KDC

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا پەیامێک بڵاودەکەنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW