KDC

پۆتین بەمەرج ئامادەیە لەگەڵ زیلنسکی کۆبێتەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، سەرۆک ڤلادیمێر پۆتین، هەرگیز ڕەتی ناکاتەوە کە لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی هاوتا ئۆکرانییەکەی کۆبێتەوە، بەڵام مەرجێکی بۆ کۆبوونەوەکە داناوە.

لاڤرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە لە مۆسکۆ و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، پۆتین لاری لە چاوپێکەوتنی زیلینسکی نییە، بەڵام دەبێت ئەم دیدارانە بە باشی ئامادە بکرێن.

لاڤرۆڤ لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ئاماژەی بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە ئەستەمبوڵ کرد و وتی: “ئێمە ئەمڕۆ دووشەممە، دانوستانی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا دەبێت و، هیوادارین ئەنجامێک بەرهەم بهێنن”.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەوەشی خستەڕوو، کە مۆسکۆ دەڵێت خەڵکی ئەم هەرێمە لەناودەبرێت، پێویستە گفتوگۆکان دڵنیابن لەوەی کە خەڵکی دۆنباس لە کیێڤ ئازار نەچێژن.

لاڤرۆڤ وتی: “ڕۆژئاوا دەیەوێت وڵاتێکی دیاریکراو دژ بە ڕووسیا بکات، بەڵام سەردەمی دیکتاتۆرەکانی ڕۆژئاوا کۆتایی هاتوو.

___

سەرۆک بارزانی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر ماڵی کازمی دەکات

KDC

سویدییەکان نۆرەی نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان دەفرۆشنەوە

Harmn

کچە کوردێکی تەمەن 18 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

Harmn