KDC

سەرۆکی پارتێکی سوید: دەبوو پۆلیس بە چەک وەڵامی ئاژاوەگێرانی بدایەتەوە

سەرۆک پارتێکی سوید: دەبوو پۆلیس بە چەک وەڵامی ئاژاوەگێڕانی بدایەتەوە

سەرۆکی پارتی دیموکراتی مەسیحی ئیپا بۆش، دەڵێ بۆچی پۆلیس تەقەی نەکردووە لە کاتی ئاژاوەکانی ئەم دواییەی پەنابەرە موسڵمانەکان، چۆن دەبێ 100 برینداری پۆلیس هەبێت و 100 برینداری ئاژاوەگێڕی مسوڵمان نەبێت و، دەبوو پۆلیس بە چەک کۆنترۆڵی ئاژاوەگێڕانی بکردایە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا ئیپا بۆش رایگەیاند، زیاتر لە 100 پۆلیس برینداربوون، ئەوەش لە ئەنجامی ئەوەیکە لەلایەن تاوانبارانەوە بەردیان تێدەگیران و ناچار بە کشانەوە دەکران.

ئەو رەخنەشی لە پۆلیس گرت، کە تەنیا بە ناو ئاژەوەگێڕاندا پیاسەیان دەکرد، ئەوەشی بە ناعەقڵانی وێناکرد، کە پۆلیس لە بری ئاژاوەگێڕان ناچاربن بکشێنەوە.

بۆش لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆی ئیکۆت، ڕەخنەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس گرت بەوەی، کە هێزەکانیان لەبەرانبەر توندوتیژی ئاژاوەگێڕان کشاندۆەتەوە، کە لەدژی ڕاسموس پالودان بەهۆی سوتاندنی نوسخەکانی قورئان پەلاماری پۆلیسیان دا.

بۆشوتیشی: “بۆچی 100 ئیسلامی بریندار و 100 تاوانباری بریندار و 100 ئاژاوەگێڕی بریندارمان نییە؟ پۆلیس دەبێت هەمیشە بە زەبری چەک کۆنترۆڵی ئەو ئاژاوەگێڕیانە بکات، ئەوانەی بەردیان بۆ کوشتنی ئەفسەرانی پۆلیس هەڵدەدا، دەبێت بریندار بن لەکاتی توندوتیژیدا، نەک پۆلیسی سوید بریندار بن، بۆچی بە توندی مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت”؟

___

بەئامادەبونی ڕەوەندی کوردستانی تەرمی فەوزی ئەسعەد لەبەرلین بەخاکسپێردرا

nusar1

ئەمەریکا دوبارە نیازی گەڕانەوەی بۆ ڕێکخراوی یونسکۆ هەیە

nusar1

ڕوسیا چالاکی 15ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW