KDC

ڕوسیا موشەکی ناوەکی بڵاودەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی “تاس”ی ڕوسی بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ شەممە، بە وتەی دیمیتری ڕۆگۆزین، سەرۆکی ئاژانسی ئاسمانی ڕوسیا، ڕۆسکۆسمۆس، مۆسکۆ بەنیازە یەکەم یەکەی سەربازی خۆی بە موشەکی سارماتی بەتوانای ناوەکی بڵاو بکاتەوە.

تاس وتەکانی ڕۆگۆزینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 24ی ڕوسیا بڵاوکردۆتەوە، باسی لەوە کردووە، کە یەکەکە لە ئوگوری هەرێمی کراسنۆیارسکی 3000 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆیە جێگیر دەکرێت.

سارمات موشەکی بالستیکی قورسی کیشوەربڕ و بەهێزترین جۆری چەکی جیهانە و، هیچ وڵاتێکی دیکە لە جیهاندا نییەتی، تەنانەت ئەمەریکیەکانیش پێیان دەڵێن شەیتان 2، ئەم موشەکە هێزی باڵا و مەودای زۆر دوور دەبڕێت و، توانای هەڵگرتنی کڵاوە ئەتۆمیەکانی هەیە.

جێی باسە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، کە هێزەکانی فڕۆکەیەکی جەنگی سو-25ی ئۆکرانییان تەقاندووەتەوە و سێ هەلیکۆپتەری می-8یان لە فڕۆکەخانەیەکی بچووکی هەرێمی خارکێڤ تێکشکاندووە

___

ئەڵمانیا – ‎جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک کرد

KDC

رۆژهەڵاتی كوردستان، وەرگەڕانی پاسێك قوربانی لێدەكەوێتەوە

KDC

لەبەر ئەوەی بە کوردی گوتارییان خوێندۆتەوە، تورکیا چەند کوردێکی دەستگیر کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW