KDC

ڕوسیا پێداویستییەکانی گازی بۆ پۆلۆنیاو بولگاریا هەڵپەسارد


لە پێشهاتێکی تری درێژەی شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا ،لە پاش بڕیاری ڕوسیا بە مامەڵەکردن بە ڕۆبلی ڕوسی بۆ کڕیاری هەناردەی گاز ،دوێنێ ئێوارە لە مۆسکۆ بە بەهانەی ئەوەی کە پۆلۆنیاو بۆلگاریا دوو وڵاتی هاودۆستنین پێداویستییەکانی گازی بۆ هەردوو وڵات هەڵپەسارد
لەمبارەوە کۆمپانیای وزەی روسیا( گازبرۆم ) ڕایگەیاند ،لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە پێداویستی گاز بۆ وڵاتانی پۆلۆنیا و بولگاریا ڕادەگرێت
هەروەها کۆمپانیایی نەوت و گازی پۆلۆنیا گی جی نیگ PHNIG تەئکیدی کردەوە ،کە ڕوسیا پێشلێی گرێبەستی سەرەکی نێونەتەوەی کردووە بەبێ هیچ هۆکارێک لەئەمڕۆ گازی بۆ پۆلنیا ڕاگرتووە ،کە بەپێی گربەستەکە تا کۆتایی ساڵ بەردەوامی هەبووە
ئەمەو کۆمپانیای ناوبراو جەختی کردەوە کە پێداویستیەکانی وزە بە جێگرتنەوەی وزەی ڕوسیا دەستبەرکراوە لە ڕێی گازی قەتە رو نەرویج تا کۆتایی ساڵ پێداویستیەکانیان تەواو دەکەن
هەروەها کۆمپانیایی دەستبەری بولگاریاش پشتڕاستی کردەوە کە ڕوسیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە هاوردەکردنی گازی بۆ وڵات هەڵپەساردووە ،لەبارەوە ڕایگەیاند ،کە بولگاریا بەپێی گربەستی نێوانیان تەواوی ڕێوشوێنە یاساکانی پەیرەو کردووە ،کرێی تەواویشیان داوە ،بەڵام داواکاری نوێ و مەمەڵەکردنی بە ڕۆبل پێشێلی گرێبەستی نێوانمانە و پابەندینن بەوکارەوە

ئەمەو ڕوسیا هۆکاری ئەوەی مامەڵەی هاوردەکردنیان بە ڕۆبل نییە ،وڵاتانی ناوبراو دوو وڵات هاودۆست نەماون کۆمپانیایی گازبرۆم هاوردەکردنی گازی ڕاگرتووە

جێی باسە وڵاتی پۆلۆنیا لەسەدا 54 و وڵاتی بولگاریا لەسەدا 90پێداویستی وزەی لە گاز لە روسیاوە دەستبەردەکەن ،هەرچەندە بەپێی سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوە بڕیار بوو وڵاتانی یەکێتی ئەورپا تا کۆتایی بە هاوردەکردنی سوتەمەنی لە روسیا بە چەند قۆناخێک کۆتایی بێنن

سۆران حەسەن

___

شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا :هێزی نوێ لە بەکرێگیراوەکان دروست دەکرێت

nusar1

ڤیدیۆ: دووەمین کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ دکتۆر ئاسۆ پیرۆتی

KDC

شەڕو پێکدادان لەحەسەکەی خۆرئاوای کوردستان بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوامە

nusar1
KDC

FREE
VIEW