KDC

هێزەکانی چیچان ئامادەکاری بۆ هێرش نوێ دەکەن

لە ماریۆپۆلەوە بۆ لوگانسک هێزەکانی چیچان ئامادەکاری بۆ هێرش دەکەن

دوای ئەوەی هێزەکانی ڕوسیا کۆنتڕۆڵی شاری کەناراوی ماریۆپۆلیان گرتە دەست، جگە لە کارگەی پۆڵای ئەزۆڤستاڵ، وا دەردەکەوێت کە هێرش بکەنە سەر ناوچەی لوگانسک.

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی چیچان لە ماریۆپۆلەوە بۆ لوگانسک دەستیان بە جووڵە کردووە و، ڕوسەکانیش لە ڕۆژئاوای پارێزگای لوگانسکەوە بەرەو شاری سلاڤینسک پێشڕەوییان کردووە، سوپای ڕوسیا تواناکانی خۆی لە دەوروبەری ئەو پارێزگایە بەهێز دەکەن.

بۆردومانی قورسی ئۆکرانی سەر بەپارێزگای دۆنتسک، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا زیانی گیانی و برینداری هاوڵاتیانی لێکەوتۆتەوە.

هەروەها دوای کۆنترۆڵی تەواوی ماریۆپۆل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات و هاوسنووری دەریای ئازۆڤ، کە لە سەرەتاوە ئامانجێکی گرینگ و ستراتیژی بوو بۆ ڕوسەکان.

زۆرێک لە چاودێران پێیانوایە، کە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا. لەوانەیە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دۆنباس خێراتر بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتنێک بۆ گەلەکەی بباتەوە.

___

گوتاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی سوید خوێندرایەوە 

KDC

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا :داوا لە هاوڵاتیان دەکات ،خۆراک پاشکەوت بکەن

nusar1

سویسرا: ناوەندی بازل چەندان پەرتووک پێشکەشی پەرتوکخانەی سانت یۆهان دەکەن

nusar1