KDC

ئەمەریکا و روسیا لە بارەی ئاڵگۆرکردنی زیندانیان ڕێککەوتن

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە زیندانییەکی دیکەی ڕووسی لە ئەمەریکا ئازاد کراوە ،هەروەها جۆ بایدن پێشوازی لە ئاڵوگۆری بەندکراوان کردووە

، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ترێڤەر ڕید، دەریاوانی پێشووی ئەمەریکاکە لە زیندانێکی ڕوسیادا گیرابوو، لەگەڵ هاوڵاتی ڕووسی کۆنستانتین یارۆشینکۆ گۆردراوەتەوە

لەمبارەوە ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنەکە زۆر باش بەڕێوەچووە چونکە هاوکاتە لەگەڵ شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کە پەیوەندی نێوان مۆسکۆ و واشنتن لە دەیەکی ڕابردوودا لەنزمترین ئاستدایە

مۆسکۆ باس لەوە دەکات کە ڕید لەکاتی گواستنەوەی سەربازان بۆ بنکەیەکی پۆلیس دوای سەرخۆشبوونی هێرش دەکاتە سەر ئەفسەرێک و سزای 9 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە

لە لایەکی دیکەوە واشنتن دەڵێت یارۆشینکۆ سزای 20 ساڵ زیندانی لە کۆنێکتیکت بە هۆی پیلانگێڕان بۆ قاچاخکردنی کۆکاین بۆ ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان ،دوای ئەوەی لە ساڵی 2010 لە لیبریا دەستگیرکرا و ڕادەستی ئەمریکا کرا

___

سعودیە:دەیان تیرۆریست لە سێدارەدران

nusar1

سویسرا: گردبوونەوەیەک لە شاری لۆزان بۆ پتشگیری لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەچوو

KDC

شاندی کۆنفدراسیۆن سەردانی کۆمەڵە دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW