KDC

تورکیا: لە 21گرتوخانەی ئەستەنبول نزیکەی 3608 حاڵەتی پێشلکاری بەرانبەر زیندانیکراوان ئەنجامدراوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا ڕایگەیاند، کە 21 گرتووخانەی ئەستەنبول تەنیا لە ماوەی سێ مانگدا بەلایەنی کەمەوە 3608 پێشێلکارییان پێشێلکاریان بەرانبەر بە زیندانیەکان تێدا ئەنجامدراون.

لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕاپۆرتی خۆی بۆ مانگی کانوونی دووەم و شوبات و ئازار، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی زیندانەکان بە لێدان و هەڕەشە و ئەشکەنجەدان و گەڕانی ڕووتەوە راگەیاند، کە لە 21 گرتووخانەی ئەو شارەدا بەلایەنی کەمەوە 3608 پێشێلکاری کراوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، زیندانیانی سیاسی زۆرترین کەس بوون بەرانبەر بە خراپ بەکارهێنانیان، هەروەها مامەڵەی خراپ زۆرترین ئەزموونی زیندانییەکان بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە مامەڵەی ڕەگەزپەرستی و جیاکاری لەگەڵ دەستگیرکراوان کراوە و، بەلایەنی کەمەوە 17 وتاری نەژادپەرستانە و 12 دانپێدانانی زۆرەملێ و، 67 ئاوارەی ناوخۆیی و 47 گواستنەوەی زۆرەملێ و 34 هەڕەشەی مردن و 21 حاڵەتیش بەزۆر سەپاندنی تیرۆر هەبوون.

لەلایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتەکە سەدان پێشێلکاری لە پرەنسیپی سزادانی یەکسان و هەروەها خواردنی ناتەندروست و مافی پەیوەندی و دەستگەیشتن بە ئاوی پاک و مانگرتن لە خواردن لە خۆ دەگرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، نا ڕێکوپێکی هەبووە لە نەگواستنەوەی دەستگیرکراوە بۆ نەخۆشەکان.

___

ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگیری پاڕێزگاری لەندەنی کرد

nusar1

بەڕێوەبەری گشتی IAEAبە سەردانێک دەگاتە تاران 

KDC

کۆنفیدراسیۆن پشتیوانی بەرهەمەکانی کوردستان لە بازاڕەکانی ئەمریکا دەکەن

nusar1