KDC

ڕوسیا بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش ناکات


لەپێشهاتێکی تر شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا ،هەڵوێستی مەیدانی لە بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە ،کە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە بەرەو پێشچونی سەربازی لە ناوچەی دۆنباس کۆنترڵکردنی بەشێکی زۆری جێناکۆکەکان دەکەن
لە هەڵوێستێکی نوێ ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان ناکات

هەرچەندە ئەنتۆنی گۆگریس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ئا گربەستێکی درێژ دەکات ،تا ڕێڕەوی ئاگربەستی یەکجاری و ڕزگارکردنی بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی کە لە چەند ناوچەیەک گەمارۆدراون بەردەوامبێت و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆی بۆ گەیاندنی هاوکاری و پێداویستیەکان ،کەئەمەش ڕێخۆشکەربووە کە سەدان هاوڵاتی لە ناوچەی پیشەسازی کارگەی ئازۆفستال لە شاری ماریۆپۆل ڕزگار بکرێن

لەوبارەوە سەرچاوەیەک بە فرەنس 24ڕاگەیاندووە ،کە ڕۆژی چوارشەممە ڕوسیا بایکۆتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ لیژنەی سیاسی و ئەمنی یەکێتی ئەوروپا دەکات، سەرچاوە دیبلۆماسییەکان ڕۆژی سێشەممە هەڵوێستی مۆسکۆیان ڕاگەیاند کە ئاماژە بە تێکچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ژمارەیەک لە هاوبەش و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوا دەکات

سەرچاوەیەکی دبلۆماسی ڕووسی ڕایگەیاند ، بڕیارەکەی مۆسکۆ بۆ بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکە پەیوەندی بەبارودۆخی و پێشهاتەکانی مەیدانی لە باشوری ئۆکرانیاوە هەیە

سۆران حەسەن

___

کۆمیتەی ئافرەتانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

Harmn

پاپای ڤاتیکان داوای هاوکاری كردنی کۆچبەران دەکات

KDC

پەرلەمانتارێكی ئەڵمانی سەردانی ئۆفیسی ناوەندی رەوەند دەكات

KDC