KDC

ئێران و ڕوسیا پەرەبە بەهێزکردنی هاوکارییەسەربازییەکانی نێوانیان دەدەن

ئێران و ڕوسیا پەرەبە بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوانیان دەدەن

لەسەرەتایی ڕاگەیاندی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا ،وڵاتانی ڕۆژئاوا ،هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیان زجیرەیەک سزایی ئابوری ،بازرگانی،دارای و هەمە جۆری سزایان ڕاگەیاندووە ،کەلە مێژوودا شتێکی دەگمەنە ،هەرلایەک لەگەڵ سزاکان نەبێت ،بەنەیاری ڕۆژئاوا و هاوپەیمانان دادەنرێت
ئەم سزایانە لە ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ئەوەی لە ئەوروپا و وڵاتانی تر لەنێوان نەیارانی هاوپەیمانان ڕەنگی داوەتەوە

لەمبارەوەلیڤان جاگاریان باڵیۆزی ڕوسیا لەئێران ڕایگەیاند کەهیچ بەربەستێک بۆ نزیک بوونەوە لەهاوکاری سەربازی نێوان مۆسکۆ و تاران نییە

جاگاریان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیزڤێستیای ڕووسیی کەلایەنگری کرملینە جەختی لەوە کردەوە کە سزا بێوێنەکانی سەر ڕووسیا هەوڵێکی زیاتریان داوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات مەبەستی ئێران روسیایە

ئەوەشی خستەڕوو کە سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر بانکەکانی ڕوسیا ،مۆسکۆ و تاران هاوکاریە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان بەهێزتر کردووە

لە مانگی 10ی ساڵی 2020دا کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لابردنی سزاکان لەسەر بازرگانی چەکەکانی ئێران پەسەند کرد ، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا لەگەڵ یاساکەدا نەبوو
لەلایەکی تر ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا
پرۆژەیاسایەکی لە بارەی مانەوەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لیستی تیرۆر پەسەندکرد

لەمبارەوە ئەنجوومەنی پیرانی. ئەمەریکا بە ٦٦ دەنگی بەڵێ لە بەرانبەر ٢٣ دەنگی نەخێر ، پڕۆژەی پێشنیاری سیناتۆر لەنكفۆردی لەبارەی مانەوەی سوپای پاسداران لەلیستی تیرۆری ئەمەریکا پەسەند كرد
لە پرۆژەیاساکەدا هاتووە ئەگەر بێتوو بەڕێوەبەرایەتی بایدەن لەگەل ئێران ڕێكکەوتنی بوژانەوەی ناوەکی لە ڤیێنا واژوو بکات ،پێویستە سوپای پاسداران لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكاندا بمێنێتەوە،نەبێتە مەرجی دانوستانەکان نێوانیان

سۆران حەسەن

___

ئیسپانیا: بازرگانێک بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافە پەنابەرە کرێکارەکان دەستگیرکرا

Harmn

توشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا 277ملیۆن کەسی تێپەراند،ئەمەریکا بەرزترین ئاستی گیانلەدەستدانی هەیە

Harmn

هەڵبژێردراوی سیاسی بێربل باس وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا

KDC