KDC

کۆنفدرسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەڵمانیا سەردانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکایان کرد

نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کورستانی لە ئەڵمانیا، سەردانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان لە بەلجیکا کرد، ئەوەش بەمەبەستی رێکخستنەوەی ناوەندەکە و دەست بەکاربوونی کار و چالاکییان.

دوێنێ ڕێککەوتی 8ی5ی2022، نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ئەڵمانیا، سەردانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان لە وڵاتی بەلجیکا کرد و کۆبوونەوە، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، قۆناغی کارکردنی ئێستای کۆنفدراسیۆن و، ڕۆڵی ناوەندی بەلجیکای لە کاروچالاکیەکاندا باس کرد.

دواتر باس لەوە کرا، کە پێویستە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا لە ماوەیەکی کەمدا خۆڕێکخستنەوەیەک بکات و، کاروچالاکیان ھەبێت .

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی بەشداربوو، بە تێروتەسەلی لەسەر ئایندەی ناوەندەکەیان و بەرنامەکانی داھاتوویان گفتوگۆیان کرد و، چەند پرسیار و پێشنیارێک، کە لەلایەن ئامادەبوانەوە هەبوون، وەڵام درانەوە .

جێی باسە، لە سەرکاری ڕێکخستنی ناوەندەکەیان ھەندێک گۆڕانکاری لەدەستەی بەڕێوەبەریدا کرا و، بەرنامەی ھەندێک کاروچالاکیش بۆ ئایندەیان داڕێژرا.

___

شارۆ شەماڵ لە نێو میدیا و کەناڵ و تیڤی ئۆکتۆ دا لە ڤێنا

KDC

ئۆکرانیا: 500هاوڵاتی لە ناوچەی پیشەسازی شاری ماریۆپۆلی گەمارۆدراو ڕزگارکراون

nusar1

لەبەر ئەم هۆکارانە قژت بۆیاخ مەکە

KDC
KDC

FREE
VIEW