KDC

ئەڵمانیا: بەسەدان ئەندامی دەزگا ئەمنییەکان لەگەڵ گروپە توندرەوەکان لە پەیوەندیدان

زیاتر لە 300 کارمەندانی سەرباز ,پۆلیس و هەواڵگری ئەڵمانیا لەگەڵ گروپە توندرەوەکان لە پەیوەندیدان

حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە بە سەدان ئەندامی دەزگا ئەمنییەکانی بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندیان لەگەڵ گروپە ڕاستڕەوەکانەوە هەیە

لەمبارەوە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ،زیاتر لە 300 سەرباز و ئەفسەری پۆلیس و کارمەندی هەواڵگری لەگەڵ گروپە توندڕەوەکان لەڕێی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و بە چات یاخود نیشانەی هاوسۆزی بۆ ئەو گروپانە پەیوەندیان هەیە

تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە کاربەدەستان دەڵێن هەرچەندە هەندێکیان بەشداریان لە ئەکاونتی تۆری ڕاستڕەوەکان کردووە لەو ڕێگایەوە چاتیان کردووە و چەند بابەتێکیان لە شوێنەکانی ئەوان بڵاوکردۆتەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە کارمەندانی ئاسایش ئەندامی تۆڕە توندڕەوەکان ناو ئەڵمانیا یان دەرەوەبن

سۆران حەسەن

___

فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان پەخشدەکرێت

Harmn

پرۆفایلی موحەممەد سەڵاح

Harmn

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆ کارلۆس

Harmn