KDC

تورکیا:15کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە ئۆتۆمبیلێکی گەورەی سەربازیدا دەستی بەسەرداگیرا

دەستەڵاتدارانی تورکیا، 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لە ئوتۆمبێلێکی سەربازی ئاست بەرزدا لە فەرماندەیی جەندرمەی هەرێمی قارسدا گرت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئوتۆمبێلەکە کە لە ڕێگەی گازینتپەوە بووە، دوای بوونی زانیاری لەسەریان، فەرماندەکە و هاوڕێکانی بەو بڕە مادە هۆشبەرەوە دەستگیرکران.

سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆ، لە بەیاننامەیەکدا، کە لە مانگی نیساندا ڕایگەیاند، لە تورکیا لەسەدا 21ی هیرۆین لە جیهاندا لەساڵی 2019 دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ساڵی 2017دا، مردنی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان 941 کەس بوون و، وردە وردە ئەمەیان کەمکردۆتەوە و، ژمارەی ساڵی 2020یان 314 کەس بووە، هاوکات ژمارەی ساڵی 2021یان لە 300 کەمتر دەبێت، دوای 15ی تەمووز ژمارەی دەستگیرکراوانی تاوانی مادە هۆشبەرەکان، گەیشتە 36 هەزار و ئەمڕۆش ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەو تاوانانە لە 104 هەزار کەسە تێپەڕیوە

___

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی کۆنسێرتێک دەکرێت

Harmn

فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی لە هۆڵەندا و دامەزراوەی سازلێرت برەو بە هاوکارییەکانیان دەدەن

Karzan

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

KDC