KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : ئافرەتێکی تەمەن 61ساڵ لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر دەکرێت

ئافرەتێکی تەمەن ٦١ ساڵی خەڵکی بۆکان، بە ناوی نەرمین ئەحمەد ئابادی، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکراوە و، پاش لێپرسینەوە بۆ بەندی ژنانی گرتووخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، نەرمین ئەحمەد ئابادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەرکراوە و، بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

نەرمین ئەحمەد ئابادی، دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ بەندی ژنانی گرتووخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە و، ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.

جێی باسە، نەرمین ئەحمەد ئابادی، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە هاوکاریکردنی یەکێ لە حزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

___

پاڵێوراوێک بۆ نوێنەری کۆنفیدراسیۆن: کار بۆ پتەوترکردنی پەیوەندیی کوردستان و کەنەدا دەکەم

nusar1

ئەڵمانیا بودجەی خەرجی وەزارەتی بەرگری بە بڕی 55ملیار دۆلار پێشنیارکردووە

nusar1

بەریتانیا: یانەی وەرزشی ڕەوەندی کوردستانی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

nusar1
KDC

FREE
VIEW