KDC

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی ڕاگەیاندن ، کۆبوونەوەیەک لەسەر چۆنییەتی کاری راگەیاندن کرا، کە بریتی بوون لە ماڵپەڕی فەرمی و رادیۆ و بۆ داهاتووش تەلەفزیۆن.

سەرەتای کۆبوونەوەکە هەورامان عەلی تۆفیق، جێگری کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کورستانی بۆچوونی خۆی لەسەر چۆنییەتی کارکردنی بۆ ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە خستەڕوو، سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی ستافی ڕاگەیاندنی کرد لە ماوەی کارکردنیان ، پاشان هەریەکە لە ئامادەبوانیش بۆچوونی خۆیان بۆ داهاتوو لەسەر چۆنیەتی کارکردن بۆ ماڵپەڕەکە، گفتوگۆیان کرد، هاوکات بۆچوونی خۆیان بۆ دەوڵەمەندکردن و پەرەپێدانی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خستنەڕوو.

جێی باسە، کۆی بۆچوونەکان لەلایەن بەرپرسی راگەیاندنی ڕەوەندی کوردستانی نووسرانەوە و دواتر وەک پاکێجێک دەبێتە رێ نیشاندەری کارەکانی داهاتووی ماڵپەڕ و رادیۆ و داهاتووش تەلەفزیۆنی رەوەند.

___

ترەمپ بە توندی رەخنە لە بایدن دەگرێت

KDC

٤٧ەمین ساڵیادی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر لە شاری زیورخ بەرزڕاگیرا

nusar1

ئەمەریکا داوا لە هیندستان دەکات ،کە نەوتی ڕوسیا نەکڕێت

nusar1