KDC

یۆنان: دوای 17ڕۆژ کێشەی نەبونی ئاو لەکامپی پەنابەرانی دورگەی سامۆس چارەسەردەکرێت

دوای زیاتر لە دوو هەفتە لەنەمانی ئاو، کۆچبەران و پەنابەرانی نیشتەجێی کامپی سامۆس، ئاویان بۆ شۆردن و خواردنەوە و چێشتلێنان بۆ گەڕایەوە، بەرپرسانی بەڕێوەبردنی کامپەکەش لە زاری حکومەتی یۆنانەوە ڕایانگەیاندووە، کە نەبوونی ئاو بەهۆی خراپبوونی پەمپی سەرەکیدا بووە و بۆ چاککردنەوەی کاتیان پێویست بووە.

نەبوونی ئاو وێنەی کامپەکەی تێکدا، کە بە سەنتەری “نموونەیی” ناو دەبرا و، لەلایەن دەستەڵاتدارانەوە دانراوە بۆ خزمەتکردن وەک مۆدێلێک بۆ کامپەکانی دیکە.

سەرەڕای نەمانی ئاو پەنابەرە نیشتەجێکانی کامپەکە گلەیی لە نەبوونی کارەبا و ساردی هەوایی دەکەن، کە پێویستیانە بۆ بەرگرتن لە گەرمای هاوین، ئەو ناتەواوییانەش سەلماندیان کە کامپەکە نموونەیی نییە.

هەرچۆنێک بێت، لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی سەرەوە، دەستەڵاتدارانی یۆنان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بەردەوامن لە ستایشکردن و بەرزکردنەوەی کامپەکە وەک یەکەم کامپ لە زنجیرەیەک لە کامپەکان، کە دامەزراون بەمەبەستی وەرگرتنی کۆچبەران لە هەلومەرجێکی گونجاودا و هەموو پێداویستییەکانی بۆ ئاسوودەیی تێدایە.

___

دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دیاری دەکرێت

KDC

ئولیانۆڤ: من سەرسامم بە گومانە ڕۆژئاواییەکان لە “جدییەتی” ی ئێران بۆ دانوستان

KDC

بەپەلە:هەر ئێستا پەنابەران لە بەردەم پەرلمانی سوید خۆپیشاندان دەکەن

nusar1