KDC

ئەڵمانیا: بەچەقۆ هێرش کراوەتە سەر سەنتەری کامپی پێشوازی لە پەنابەران ، کوژراو و بریندار هەیە

بەپێی سەرچاوەیی پۆلیس ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە لە کامپی پێشوازی پەنابەران کە شاری کۆنستانس گەنجێکی تەمەن 31ساڵ بەچەقۆ هێرشی کردۆتە سەر کامپی پێشوازی لە پەنابەران بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کەسێک مردووە و چەند کەسێکیش بریندارن

پۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە ،کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لەسەنتەری پەنابەرانی دەریاچەی کۆنستانس پەنابەرێکی ناو کامپەکە بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر چەند ژورێکی ناو کامپەکە بەبێ جیاوازی پێنج کەسی بریندارکردووە ،کە برینی هەندێکیان قورسە ،کەسێکیش گیانی لەدەستداوە

بەپێی سەرچاوەی هەواڵی دی ڤی ئەڵمانی لەشوێنی ڕوداوەکە دەستبەجێ پۆلیس و هێزەکانی فریاکەتن گەیشوتونەتە شوێنەکە ،کە بەپێی ئامارەکان کەسێک لە شوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەست داوە و قوربانیەکی تر بە هیلکۆپتەر گواستراوەتەو بۆ نەخۆشخانەو بریندارەکانی تر بە ئەمبولانس گواستراونەتەوە،هێرشبەرەکەش کە گەنجێکی 31ساڵە بەبێ هیچ بەرگرییەک خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە ،بەڵام تا ئێستا هۆکار و پاڵنەری ئەم هێرشە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە

سۆران حەسەن

___

میسر: بکوژی قەشەکەی ئەسکەندەرییە ئەندامی گروپێکی تیرۆرستی بووە

nusar1

ئەنجوومەنی كوردەكانی ناشڤیل بە فەرمیی هاتنە ژێر چەتری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی

nusar1

بۆچوونی شوعلە حەبیب لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW