KDC

ڕوسیا : منداڵێکی کورد لەسەر ئاستی مۆسکۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

منداڵێکی کوردی نیشتەجێی شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا لە پاڵەوانێتی زۆرانبازی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە

ڕۆژی 17.12.2022لە وڵاتی ڕوسیا تەیمور ڕۆستەم تەیمور لە پاڵەوانێتی وەرزشی زۆرانبازی لە سەر ئاستی شاری مۆسکۆ توانی لە کێشی تایبەت پلەی یەکەم بە دەستبهێنێت و لە کاتی وەرگرتنی مەدالیایی سەرکەوتندا ،ئاڵای کوردستانی بەرز کردەوە ،شانازی بە کوردبون و ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرد ،لەنێو خۆشی چەپڵەڕێزانی ئامادەبوان دیمەنێکی جوانی لە ڕۆژی ئاڵا کوردستان لە تاراوگە نیشان دا

بەناوی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لەتەیمور ڕۆستەم دەکەین ،هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ دەخوازین

___

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن: هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان نییە

Harmn

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری چلەی ماتەمینی عەلی قازیان کرد

Harmn

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە ڕوسیا کرد توند و تیژی بەرامبەر ئۆکرانیا ڕابگرێت

Harmn